سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە ناو مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل

هەزاران جووڵەکەی داگیرکەر کە یەکێکیان ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی رژێمی داگیرکەر بوو هێرشیان کردە ناو مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل لە شاری ئەلخەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
هەزاران جوولەکەی داگیرکەری سەهیۆنی بە بەهانەی بوونی "جەژنی ژیانی سارە" هێرشیان کردە ناو مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل لە شاری ئەخەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
لە کاتی هێرشی داگیرکەران ناوچەی شاری کۆن کە مزگەوتەکە لەوێیە بە رووی هاتوچۆ داخرا و قەدەغەی هاتوچۆ بۆ گەلی ناوچەکە راگەیەندرا.
دەستنیشان کرا، هەزارن جووڵەکە لە ژێر ناوی سەردان بۆ گۆڕی سارە هاوسەری حەزرەتی ئیبراهیم لە کاتەکانی بەیانیەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەک لە کاتی فڕێدانی تەقەمەنی سەربازی لە ئەندەنۆسیا رووی دا و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٩ کەسیان مەدەنی بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٦٤٨ کەس.
هیندستان دوای ئاگربەست لەگەڵ پاکستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دووبارە بۆ گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.